35
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌وڵه‌تی توركیا له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ١٥ هاووڵاتی خه‌ڵكی عه‌فرینی ڕفاندووه كه شه‌ش كه‌سیان ژن بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته به‌بێ هۆكار ١٥ هاووڵاتیان له شاری عه‌فرین ڕفاندووه كه شه‌ش كه‌سیان ژن بوون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. پێشتریش گرووپه‌كانی ته‌حریر شام و سوڵتان سۆله‌یمان ژنان و منداڵانی كوردیان ده‌ڕفاند و داوای پاره‌یان له بنه‌ماڵه‌كانیان ئه‌كرد.