96
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، ٨ چالاكی مه‌ده‌نی كورد له شاره‌كانی ئێزمیر و ئێستانبوول له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی توركیاوه ڕفێندران.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان و ئه‌ندامێكی دایكانی ئاشتیان له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه له ئێزمیر ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی توركیا له شاری ئێستانبوول، چه‌ند ئه‌ندامی مه‌جلیسی ژنانی سۆسیالیست كه له ئاست كوشتنی ٢٣ ژن له مانگی جوولای و یاسای قوربانی كردن ئاژه‌ڵان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گواستۆته‌وه.