44
ک.م.م.ک:
چوارشەممە یەکی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی بانە بەناوەکانی باست عەبدپەنا ٤٢ساڵ تەمەن و سەحەت فەرەیدوونی ٣٥ساڵ تەمەن، لەلایە. هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسدارانەوە لەو شارە ڕفێنران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەتەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵگری KMMK، هاوڵاتیانی ڕفێنراون هاوژینن و خاوەنی کچێکن و تا ئێستە سەرڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، هیچ دامەزراوەیەکی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران بەرپرسیارەتی دەسیبەسەری ئەوانی لە ئەستۆ نەگرتوور.
شیاوی باسە، تاکاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییانە بەدەستەوە نییە.
ق.ش