88
					
					
                    
						                    
                
            
به وته‌ی پارێزه‌ری “په‌خشان عه‌زیزی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین و مه‌حكووم به سزای سێداره، دووهه‌مین داخوازی بۆ پێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكرایه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دیوانی باڵای وڵات پێ پێڕاگه‌یشتن بە دۆسیه‌ی ناوبراو و داخوازیه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و چالاكه‌وانه ڕێكه‌وتی ١٣ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاش سێ مانگ و سێ هه‌فته ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه، ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین كرا و پاش ساڵێك له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
 
			         
			         
			         
                    