ڕه‌دكردنه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌روه‌نده‌ی ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می له‌ دیوانی باڵای وڵات

عه‌لی شه‌ریفزاده‌ی ئه‌رده‌كانی، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی: داخوازی پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌روه‌نده‌ی ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می، باوكی دادخوازی محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می، له‌ دیوانی باڵای وڵات ڕه‌د كراوه‌ته‌وه‌.

ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی كه‌ره‌ج ڕاگوێزرا. دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می به‌ تۆمه‌تیئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵاتوته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد. حوكمی زیندانی ئه‌و باوكه‌ دادخوازه‌ له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوستانی ئه‌لبۆرز بۆ چوار ساڵ و سێ مانگ كه‌م كراوه‌ به‌ڵام له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا، ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می به‌ تۆمه‌تیپوڵشوویی و وه‌ده‌ست هێنانی ماڵی نامه‌شرووعبه‌ هه‌شت ساڵ و ده‌ مانگ زیندان و یه‌ك ملیارد و ٩٠٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی و زه‌وتكردنی داراییه‌كانی مه‌حكووم كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net