10
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سكاڵای كه‌شاوه‌رزانی له ناوچه‌ی داقۆقی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك كه خوازیاری وه‌رگرتنی زه‌وییه‌كانیان بوون، ڕه‌د كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر چه‌ند سكاڵا كه له‌لایه‌ن كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌ی داقۆق تۆمار كرابوو ده‌ركردووه و هه‌موویانی ڕه‌د كردووه‌ته‌وه. سكاڵای كه‌شاورزانی داقۆق په‌یوه‌ندی به جێیه‌جێكردنی یاسای “هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی شۆرای فه‌رمانده‌یی شۆڕش له سه‌رده‌می حكوومه‌تی به‌عس و گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وییه‌كان به خاوه‌نه‌كانیان” هه‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه ڕه‌د كراوه‌ته‌وه.