
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، له دوایین ههوڵهكاندیا بۆ سه‌ركوتی ناڕازیان له ئێران و كوردستان، لانیكه‌م ٨٠٠ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌وانه‌ی پارێزگای ئیلام كردووه.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، به لانیكه‌م ١٠٠ ئۆتۆمبیلی هێزی تایبه‌تی سپای پاسداران له تارانه‌وه، كه چه‌كی قورسیان له سه‌ره، ڕه‌وانه‌ی پارێزگای ئیلام كراون. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئابدانان و سه‌راوڵه‌ی ئێلام، به تەواوی له لایه‌ن خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئه‌و شارانه‌وه كۆنترۆڵ و هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به دیل گیران. ئه‌مه له كاتێكدایه كه خه‌ڵكی ناڕازی له ئه‌و شاره سه‌ره‌تا به ته‌نیا به هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئاستیخوازانهدا، خوازیاری وه‌دیهاتنی مافه‌كانیان بوون، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به توندی هێرشی كرده سه‌ر ناڕازیان و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی ڕفاندنی بریندارانی له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه دا.