ڕووخاندنی خانووی خه‌ڵكی هه‌ژار له‌ مورادئابادی چابه‌هار

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌یانی هه‌ینی ٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، مه‌ئموورانی شاره‌داری و هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی چابه‌هار هێرشیان كرده‌ سه‌ر دانیشتووانی ناوچه‌ی مورادئاباد و چه‌ندین خانوویان ڕووخاند.

به‌  وته‌ی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی به‌ شه‌ڕ هاتوون و هێزه‌ ئینتزامییه‌كان توندووتیژییان نواندووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ده‌یه‌وێت به‌ بیانووی گه‌شه‌پێدانی كه‌نارئاوه‌كانی مۆكران، ملیۆنان كه‌سی غه‌یره‌ بوومی له‌ پارێزگای سیستان و به‌لووچستان نیشته‌جێ بكات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستی داوه‌ته‌ داگیركردنی زه‌وی و زاری خه‌ڵك و له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، سه‌دان خانووی خه‌ڵكی هه‌ژاری چابه‌هار له‌لایه‌ن شاره‌داری و هێزه‌ ئینتزامییه‌كانه‌وه‌ داگیر كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net