12
ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە ٢١ و ٢٢ ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە چابەهار هێرشیان کردووەتە سەر خانووی دانیشتوانی ناوچەی “هووت ئاباد“ی چابەهار و هەوڵی ڕووخاندنی خانووی دانیشتوانیان داوە.
هێزەکانی کۆماری ئیسلامی سەرەڕای بێڕیزی بە دانیشتوانی ناوچەکە، دەستیان بە سەر کەلوپەلی خەلکیشدا گرتووە و هێرشیان کردووەتە سەر ناڕازیان. ئەم کردەوانەی ڕژیم بە هۆی بەرفراوانکردنی پرۆژەی کەناراوی مەکران و کۆچی دانیشتوانی ناوچەکە ئەنجامدراوە. خەڵک دژ بە ئەم کردەوەی ڕژیمە ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دەربڕی، پاش هێرشی دڕندانەی هێزەکانی پۆلیس چەند کەس بریندار بوون و بڵاوەیان پێ کرا.