ڕۆژی هه‌ینی ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ماڵی هاووڵاتیێكی كرێكارا له شاری ئیسرانشه‌هر سه‌ر به ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان، له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ڕووخێندرا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوتەوە، بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكار و خه‌ڵكی شاری ئیرانشه‌هر كه له كاتی ساز كردنی ماڵێك بۆ سه‌رپه‌نای خۆیان بوون، له لایەن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ماڵه‌كه‌یان ڕووخێندراوه. به وته‌ی خاوه‌ن ماڵه‌كه، ئه‌و زه‌ویە ساڵانی ڕابردوو به سه‌نه‌د و به‌لگه‌وه كڕیاوه، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ماڵ و مڵكی گشتیە، ڕووخاندویانە. له ساڵانی ڕابردوودا به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به بیانوی جیاواز هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی خه‌ڵك له ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان و ماڵه‌كانیان ڕووخاندووه و ته‌نانه‌ت تا ئێستاش قەرەبووی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئه‌و پارێزگایان نه‌کردوەتەوە.