3

ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، ده‌یان خانووی هاووڵاتیان به‌لووچ له گوندی “ناسی” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه له ناوبرا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه‌كانی سپای پاسدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به ده‌یان كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و بیناسازییه‌وه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌و گونده و سه‌ره‌ڕی مقاومه‌تی خه‌ڵك، به ده‌یان خانووی دانیشتوانی ئه‌و گونده‌یان ڕووخاندووه. سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی ڕژیم، هه‌روه‌ها هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازیان و به توندوتیژییه‌كی زۆره‌وه ماوه‌یه‌كی كورت كۆمه‌ڵێك له دانیتشوانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.