62
به‌پێی ئه‌و وینانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دوژمنانی سرووشتی كوردستان بۆ جارێكی دیكه پووش و پاوانی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی و گوندی قامیشه‌ڵانی مه‌ریوانیان ئاگر داوه.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، دوژمنانی سرووشتی كوردستان دارستانه‌كان ئه‌بڕنه‌وه و له‌پێش چاوی ناوه‌نده حكوومییه‌كان بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌نارده ده‌كه‌ن و كه‌س نییه ڕێگریان لێ بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دارستان و پووش و پاوانی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی و گوندی قامیشه‌ڵانی مه‌ریوان بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه ئاگر دراوه و خه‌ڵكی خۆبه‌خش ماوه‌ی دوو ڕۆژه سه‌رقاڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.