ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، به هۆی ڕووخانی كانگه‌یه‌كی به‌ردی ئاسن له شارستانی مه‌هاباد، كرێكارێك گیانی له ده‌ست دا و هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، پاش ڕووخانی كانگه‌كه، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و توانیان كرێكارێك به برینداری له ژێر دارووپه‌ردودا ده‌ر بهێنن و هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه به ناوی “حه‌سه‌ن فه‌لاح” ته‌مه‌ن ٥٠ساڵ، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ست دا. به پێی زانیاریەکان هۆكاری ڕووخانی كانگه‌كه داڕمانی زه‌وی بووه. جێگای ئاماژه‌یه ساڵانه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمەنی شوێنی كار، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.