ڕووخاندنی ماڵی شارومه‌ندانی به‌لووچ له‌ چابه‌هار

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی ڕێبه‌ندان، مه‌ئموورانی شاره‌داری و هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌ چه‌ند ئۆتۆمبێلی نیزامییه‌وه‌ هێرشیان بردۆته‌ سه‌ر ماڵی خه‌ڵك له‌ ناوچه‌ی ئه‌میرئابادی چابه‌هار و وێڕای بێڕێزیكردن،ماڵه‌كانیان به‌سه‌ریاندا ڕووخاندووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه‌كانی سپای پاسداران كاتێك له‌گه‌ڵ به‌رگری ژنانی به‌لووچ به‌ڕه‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌، له‌ شۆكێری به‌رقی و بێڕێزی بۆ چۆڵكردن و ڕووخاندنی ماڵه‌كان كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه‌. پێشتریش له‌ چه‌ند ناوچه‌ی په‌راوێزنشینی دیكه‌ی چابه‌هار، سپای پاسداران و شاره‌داری ئه‌و شاره‌ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی خانوو و كه‌په‌ری خه‌ڵكی هه‌ژاریان ڕووخاندبوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net