ڕووخاندنی ماڵی شارومه‌ندانی به‌لووچ و ئه‌شكه‌نجه خێزانه‌كانیان له‌ چابه‌هار

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانبار، ده‌یان هێزی ئینتزامی هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی دارده‌پ له‌ شارستانی چابه‌هار و وێڕای ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری ژنان و منداڵانی به‌لووچ، خانووه‌كانیان به‌سه‌ریان دا ڕووخاند.

به‌ وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، پشتاوپشت له‌و گونده‌ ژیاون و پیشه‌یان كه‌شاوه‌رزی و باخدارییه‌، به‌ڵام سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ریان و ژنان و منداڵانیان داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و كاتێك په‌یوه‌ندییان به‌ ئۆرژانسه‌وه‌ گرتووه‌، هێزه‌ ئینتزامییه‌كان ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ ئامبۆڵانس برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ بگوازێته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net