ڕووخانی خانووی شارومه‌ندانی به‌لووچ له‌ زاهدان

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٥ی به‌فرانبار، مه‌ئموورانی شاره‌داری و هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری زاهدان هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌ژارنشین و خانووی خه‌ڵكیان به‌سه‌ریان دا ڕووخاند.

له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به‌ بیانووی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌ی مۆكران و جیگیركردنی هه‌زاران غه‌یره‌ بوومی له‌ پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، ده‌ستی داوه‌ته‌ داگیركردنی زه‌وی و مۆڵكی خه‌ڵك و به‌ هه‌زاران شارومه‌ندی به‌لووچ ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net