4

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان لە ئێران، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە هەندێک لە زانکۆکانی تاران، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەمە، بۆ پێنجەمین ڕۆژی بهردهوام درێژهی كێشا.
کەناڵی تەلەگرامی «خوێندکارانی یەکگرتوو» وێنە و ڤیدیۆیەکانی کۆبوونەوەی بەربڵاوی خوێندکارانیان لە زانکۆکانی الزهرا، شەریف، خاجە نەسیر، تەربیەت مودەرس، هونەر، عێلم و سەنعەت، تاران، سورە و پارسی بڵاوکردووەتەوە. ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پیشان دەدەن کە خوێندکاران لەم زانکۆیانەدا دروشمی جۆراوجۆر دەدەن، و زۆربەی ئەم دروشمانە ئاراستەی حکومەتی ئێران و ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی كراوه. شایانی باسه لە هەموو ڕاپۆرتەکاندا ئاماژە بە ئامادەبوونی هێزەکانی بەسیج و کەسانی لیباس شهخسی لە دەوری خوێندکاران کراوە.