16
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، دایكانی دادخوازی سنه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی دوو چالاكی سیاسی به ناوه‌كانی “هیوا سادقی” و “سامان ئیبراهیمی” مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆ و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا له یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “هیوا سادقی” و “سامان ئیبراهیمی” ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرتووه. “هیوا سادقی” و “سامان ئیبراهیمی” دوو پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان بوون كه ساڵی ڕابردوو له ناكۆكی نێوخۆیی دا به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانیان به‌خت كرد.