40
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، مه‌راسمی ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی سمكۆ مه‌ولوودی، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری مهاباد، به به‌شداری دایكانی دادخواز و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو.
سمكۆ مه‌ولوودی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی ڕابردوو دایكانی دادخوازی شاری مهاباد به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.