ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی بانه و هه‌رێمی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌ش شاخه‌وانی كۆچكردووی شاره‌كانی بانه و بۆكان، له ڕێوڕه‌سمێكدا ڕێزیان له یادی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیانه گرت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ چله‌ی ماته‌مینی شه‌ش شاخه‌وانی خه‌ڵكی شاره‌كانی بانه و بۆكان به ناوه‌كانی عومه‌ر عه‌بدۆڵڵاهی، ڕووناك دانشمه‌ند، كاروان ئه‌حمه‌دپور، خالق محه‌ممه‌دنژاد، شه‌هلا ڕه‌حمانی و یاسا سادقی كه له ڕێكه‌وتی ١٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، به‌هۆی ڕنۆی به‌فر له چیای حه‌وتاشی بانه گیانیان له‌ده‌ست دابوو. ڕۆژی پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی بانه و باشووری كوردستان به به‌شداری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌ش شاخه‌وانه كۆچكردووه، له ڕێوڕه‌سمێك دا له گۆڕستانی سلێمانبه‌گی بانه ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.