21
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو ڕامین فاتحی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكانی مه‌ده‌نی سنه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ڕامین فاتحی له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره مه‌زاره‌كه‌یان گۆڵباران كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.