49
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “په‌یمان منبه‌ری” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری سنه، دایكانی دادخواز له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دایكانی دادخوازی سنه هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز مه‌راسمی ڕۆژی له دایكبوونی “په‌یمان منبه‌ری”یان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و نه‌مره به‌ڕێوه بردووه. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه وێڕای ڕێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه.