1
دوانیوەڕۆی یەكشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، به به‌شداری ژینگه‌دۆستان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، مه‌راسیمی ڕزلێنان له یادی موختار خه‌ندانی، یاسین كه‌ریمی و بیلال ئه‌مینی به‌ڕێوه چوو.
به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسیمه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی موختار خه‌ندانی، یاسین كه‌ریمی و بیلال ئه‌مینی، مه‌زاری ئه‌و گیانبهختكردووانهیان گوڵباران كرد و بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه مانگی پۆشپه‌ڕی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی سێ ژینگه‌دۆستی خه‌ڵكی پاوه به ناوه‌كانی موختار خه‌ندانی، یاسین كه‌ریمی و بیلال ئه‌مینی له كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی ناوچه‌ی بۆزین و مه‌ره‌خێڵی پاوه گیانیان به‌ختكرد.