4
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاره‌كانی سنه و دیوانده‌ره له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “حه‌بیب فه‌تحی” له دیوانده‌ره و “حسێن عه‌بدپه‌ناه” له شاری سنه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له فیداكارییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه.