ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، مێهدی ساوه‌رعۆلیا” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له شاره‌كانی سنه و ئیلام سه‌ردانی مه‌زاری قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی كرد و ڕێزی له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
مێهدی ساوه‌رعۆلیا ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه هه‌ڵمه‌تێكی له ژێر ناوی پشتیوانی له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئێران ده‌ست پێكردووه و ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی شاری سنه‌ی كرد و پێكه‌وه مه‌زاری ئازیزانیان گوڵباران كرد. مێهدی له سه‌فه‌ری دووهه‌می دا سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “سه‌عید محه‌ممه‌ی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینای له شاری شاباد كرد و به به‌رزكردنه‌وه‌ی هێماكانی سه‌ركه‌وتن، یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانیدووپات كرده‌وه.