3
ڕۆژی شه‌ممه ١ی به‌فرانباری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاره‌كانی سنه، دێولان و شنۆ به بۆنه‌ی شه‌و چله‌ی زستان له سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری دێولان مه‌زاری ئازیزانیان گۆڵباران كردووه و له شاری سنه، بنه‌ماڵه‌ی دالیا ئه‌ندام، مه‌راسمی شه‌و چله‌ی زستانیان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به‌ڕێوه بردووه. هاوكات له شاری شنۆ، بنه‌ماڵه‌ی میلان حقیقی به كۆبوونه‌وه له سه‌ر مه‌زاری ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرتووه.