14
ڕۆژی شه‌ممه ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی مائێده جه‌وانفه‌ر، په‌ره‌ستاری فیداكاری خه‌ڵكی ڕامسه‌ر و دانیشتووی شاری ڕه‌شت كه له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا گیانی به‌خت كردبوو، هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ڕامسه‌ر له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه.
مائێده جه‌وانفه‌ر له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری ڕه‌شت به فیشه‌كی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار و له ژێر ئه‌شكه‌نجه و لێدانی مه‌ئموورانی ڕژیم دا گیانی به‌خت كرد. ڕۆژی ڕابردوو دووهه‌مین ساڵڕۆژی قوربانی بوونی ئه‌و په‌ره‌ستاره فیداكاره بوو، به‌و بۆنه‌وه بنه‌ماڵه‌ی جه‌وانفه‌ر و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ڕامسه‌ر مه‌زاره‌كه‌یان گۆڵباران كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.