142
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه هاوكات له‌گه‌ڵ دوایین پێجشه‌ممه‌ی كۆتایی ساڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له كوردستان، له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له حه‌سه‌ن ئاوای سنه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی ڕابردوو ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “ئاریان خۆشگه‌وار” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری سنه بوو و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ دۆستانی مه‌زاره‌كه‌یان گۆڵباران كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.