68
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، مه‌راسمێك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی تاران و ئه‌لبۆرز به بۆنه‌ی ئازادی چه‌ند هاوكاریان به‌ڕێوه چوو.
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، چه‌ند چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان به ناوه‌كانی “ئیسماعیل عه‌بدی”، “عه‌زیز قاسم زاده”، “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی”، “تاهر ئه‌سغه‌رپور”، “فه‌رزانه نازرانپور” و “مه‌سعوود زه‌ینال زاده” پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌ندكرانیان له زیندان ئازاد كراون. ڕۆژی پێنجشه‌ممه مه‌راسمێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی تاران و ئه‌لبۆرزه‌وه به‌ڕێوه چوو و خه‌ڵاتی سیمۆرغی زێڕێن پێشكه‌ش به‌و چه‌ند چالاكه سنفییه كرا.