49
ڕۆژی سێشهممه ٢٢ی ڕهشهممه، ئەنجومەنی فەرهەنگیی ئەدەبیی مەریوان، لە ڕێوڕەسمێكی ئەدەبی ــ فەرهەنگیدا ڕێزی لە هەوڵ و چالاكییەكانی سێ هونەرمەندی فیلمسازی بەناوبانگی ئهو شاره گرت.
سەرەتای بەرنامەكە بە یەك دەقە بێدەنگێ بۆ ڕێزگرتن له یادی سێ هونەرمەندی بواری مۆسیقا، هۆرە و سیاچەمانە، سێ كەسایەتیی چالاک و نیشتمانپەروەری كوردستان، مامۆستایان، “جەمشید عەندەلیبی”، “عەسكەر سۆهرابی” و “جەمیل ئهحمهدی” ڕاگەیەندرا.پاشان بە خوێندنەوەی چەند كۆپڵه شێعرێك لەلایەن پێشكەشكارەوە سینەماكارەكان بانگهێشتی سەر شانۆ كران و لەلایەن چەن كەسایەتیی چالاک و ڕۆشنبیری مەریوانەوە خەڵاتیان پێشكەش كرا و دواتر فیلمەكانی هەر سێ هونەرمەند بڵاو كرایهوه.