17
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕه‌شه‌مه، ژماره‌یه‌ك له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی شاری بانه له مه‌راسیمێكدا ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو ژنانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسیمه سروودی ئینتێرناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكاریان خوێندووه و پاشان یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگیان بۆ ڕێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گرتووه. دواتر یه‌كێك له به‌شداربووان له سه‌ر مێژووی ٨ی مارس و گرینگی ئه‌و ڕۆژه بۆ ئاماده‌بووان قسه‌وباسی كرد و له درێژه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا، ژنان و پیاوانی به‌شدار ڕای خۆیان له‌سه‌ر باروودۆخی ئێستای كۆمه‌ڵگا و پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مافی ژنان له‌لایه‌ن حكوومه‌وته‌وه دركاند.