ڕێزگرتن له‌ یادی سێ گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له‌ شاری سنه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی “حامد سه‌یف په‌ناهی”، “سه‌باح حسێن په‌ناهی” و “بێهزاد نووری” هاوڕێ له‌گه‌ڵ دایكانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕێزیان له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گرت.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دایكانی دادخواز له‌ ماڵی دایه‌ خه‌دیجه، دایكی “حامد سه‌یف په‌ناهی” له‌ شاری سنه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی ئه‌و سێ قوربانیه‌ی ده‌زگای تیرۆری كۆماری ئیسلامی و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی به‌ڕێوه‌ بردووه‌. “حامد سه‌یف په‌ناهی”، “سه‌باح حسێن په‌ناهی” و “بێهزاد نووری” سێ چالاكی سیاسی بوون كه‌ له‌ مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌ له‌ ئۆتۆمبێلێكدا له‌ شاری سنه‌ تیرۆر كران و گیانیان به‌خت كرد. هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ كه‌سه‌، چالاكێكی سیاسی به‌ ناوی “ڕامین حسێن په‌ناهی” به‌ برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ خه‌رمانانی ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی له‌سێداره‌ درا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net