ڕێزگرتن له‌ یادی شاخه‌وانانی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان له‌ سه‌رده‌شت

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌شه‌مه‌، شاخه‌وانانی سه‌رده‌شت له‌ چالاكییه‌ك دا به‌سه‌ر یه‌كێك له‌ چیاكانی ئه‌و شاره‌ سه‌ركه‌وتن و یادی هه‌موو شاخه‌وانانی گیانبه‌ختكردووی كوردستانیان به‌رز نرخاند.

شاخه‌وانانی سه‌رده‌شت له‌و چالاكییه‌دا ڕێزیان له‌یادی شاخه‌وانی نیشتمانپەروەری سەردەشت “كەریم مەعرووفزادە” گرت و هاوكات یادی سێ شاخەوانی كۆچكردوو لە داوێنی چیای ڕەندۆڵەی نەغەدە و خاتوو “ئاگرین لوتفی” خەڵكی سنە و “سەیدكەماڵ حسێنی” خەڵكی مەریوانیان به‌رز نرخاند. شایانی باسه‌ كه‌ “كەریم مەعرووفزادە” شاخه‌وانی خۆشه‌ویست و خاوه‌ن ڕێزی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت، ڕۆژی ١١ی ڕەشەمە لە کاتی بڕینی لووتکەی “توچاڵ”ی تاران له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net