16
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له چالاكوانانی ژنی خه‌ڵكی بانه به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌ش شاخه‌وانی كۆچكردوو كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنانی به‌شدار له‌و چالاكییه وێڕای پیرۆزباییكردنی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، مه‌زاری شه‌ش شاخه‌وانی كۆچكردوویان گۆڵباران كردووه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرتووه. ژنانی تێكۆشه‌ری شاری بانه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره، ئازادی به‌ندكرانی سیاسی و كۆتایی هێنان به توندووتیژی دژ به ژنان بوون.