7
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گوڵانی ١٤٠٤، دایكی شه‌هریار محه‌ممه‌دی له ڕۆژی له دایكبوونی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌دا، یادی به‌رز ڕاگرت و په‌یمانی له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه.
دایكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به نووسینی ناوی ڕۆڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ناوی گیانبه‌ختكردووانی دیكه‌ی شۆڕی “ژن، ژیان، ئازادی” له ٣١مین ڕۆژی له دایك بوونی “شه‌هریار“دا، یادی هه‌موو ڕێبوارانی ڕێگه‌ی ئازادی به‌رز ڕاگرت و په‌یمانی له‌گه‌ڵیان نوێ كرده‌وه تا گه‌یشتن به ئاواته‌کانیان یادییان زیندوو رابگیرێت. شه‌هریار محه‌مه‌دی ڕێكه‌وتی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، به چه‌كی “دۆشكا” هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی، ده‌ستڕێژی گولله‌یان به سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا كرد و به سه‌ختی بریندار بوو و پاش نیو ساعه‌ت به هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گیانی به‌ختكرد.