ڕێزگرتن له‌ یادی شه‌هیدانی ژینگه‌ له‌ شاری مه‌ریوان

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی شه‌ریف باجوور و هاوڕێكانی له‌ ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان، خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ مه‌راسمێكی شكۆداریان بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی شه‌هیدانی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ئه‌و وێنه‌ و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، هه‌زاران شارومه‌ندی دانیشتووی شاری مه‌ریوان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی شه‌ریف باجوور، ئومید كۆنه‌پۆشی، ڕه‌حمه‌ت حه‌كیمی نیا و محه‌ممه‌د په‌ژووهی به‌ره‌و گۆرڕستانی دارسه‌یران ڕێپێوانیان كردووه‌ و به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر مه‌زاری ئه‌و ئازیزانه، ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرتووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ٣ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٧، چوار ژینگه‌پارێزی خۆشناوی شاری مه‌ریوان له‌ كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی پیله‌ و سه‌له‌سه‌ی گیانیان به‌خت كرد و بوون به‌ هێما و ڕامانی هه‌میشه سه‌وزی ژینگه‌پارێزی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net