22
ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، قوتابیان له شاره‌كانی مه‌ریوان و ساحێب به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی كیمیابارانی حه‌له‌بجه، سروودی “به ته‌نیا جێم مه‌هێڵن”یان خوێنده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، قوتابیانی چاو گه‌ش له شاره‌كانی مه‌ریوان و ساحێب به خوێندنی سروودی “به‌ته‌نیا جێم مه‌هێڵن” یادی ته‌واوی قوربانیانی كیمیابارانی حه‌له‌بجه‌یان به‌رز ڕاگرتووه. قوتابیانی به‌شدار له‌و چالاكییانه هیوایان خواست چی تر تراژیدیای له‌و جۆره له هیچ شوێنێكی جیهان دووپات نه‌بێته‌وه.