ڕێزگرتن له‌ یادی مه‌تین نه‌سری به‌ به‌رپایی مه‌راسمێك له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، بنه‌ماڵه‌یمه‌تین نه‌سریله‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، له‌ مه‌راسمێكدا یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز ڕاگرت.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز و چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه‌، به‌ به‌رپایی مه‌راسمێك له‌ سه‌ر گڵكۆی ئه‌و ئازیزه‌ له‌ گۆڕستانی به‌هشت محه‌ممه‌دی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه‌. “مه‌تین نه‌سریهاووڵاتی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سنه‌، له‌ ڕه‌وتی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیدا، كاتێك به‌ زۆره‌ملێ ڕه‌وانه‌ی سه‌ربازی كرابوو، سه‌رپێچی له‌ بڕیاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی كرد و پاشان به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازارێكی زۆر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ گیانی به‌ختكرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net