5

ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، بنه‌ماڵه‌ی “نه‌سرین قادری” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، به سه‌ردانی گڵكۆی ڕۆڵه‌كه‌یان، یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز ڕاگرت.
“نه‌سرین قادری” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، ڕێكه‌وتی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ی هه‌تاوی، كاتێك هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به هۆی توندوتیژی و لێدانی ئه‌و هێزانه‌وه بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، كه پاشان به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی به‌ختكرد. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه ڕۆژی ڕابردوو به سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌و ئازیزه و دانانی گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆكه‌ی، یادی ئه‌و قاره‌مانه‌یان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه.