ڕێزگرتن له‌ یادی نگین عه‌بدۆڵڵاهی له‌ قوروه‌

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی قوروه‌ و دێولان له‌سه‌ر مه‌زاری نگین عه‌بدۆڵڵاهی كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو نگین عه‌بدۆڵڵاهی له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری قوروه‌، هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی قوروه‌ و دێولان له‌ سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه‌ و وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا نوێ كردووه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net