27
ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو هێمن ئامان، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، له سه‌ر مه‌زاری ناوبراو كۆبوونه‌وه و ڕێزیان لێ گرت.
هێمن ئامان له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به فیشه‌كی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بریندار و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی به‌خت كرد. ڕۆژی شه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی بۆكان مه‌زاره‌كه‌یان گوڵباران كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.