ڕێزگرتن له‌ یادی ڕامین فاتحی له‌ لایه‌ن خاڵكی شاری سنه‌

شه‌وی ڕابردوو، دۆستان و هاوڕێیانیڕامین فاتحیله‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێك، یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز ڕاگرت.

ڕامین فاتحیڕێكه‌وتی ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ی هه‌تاوی، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌، له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و هێزانه‌دا گیانی له‌ ده‌ستدا. به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ دستمان گه‌یشتوون، هاوڕێیان و هاوخه‌باتانیڕامین، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و شۆڕشگێڕه‌، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت و وێنه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ له‌ شاری سنه‌ و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێك له‌ شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، ڕێزیان له‌ خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و قاره‌مانه‌ گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net