به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌مه، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی ژن، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی ژن له شاری سنه سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی سه‌رده‌می به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامیان كرد و ڕێزیان له فیداكارییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، چالاكانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هلا و نه‌سرین كه‌عبی، گوڵریز قوبادی و فه‌ریده زه‌كه‌ریایی كۆبوونه‌ته‌وه و به بۆنه‌ی ٨ی مارس، مه‌زاره‌كانیان گوڵباران كردووه. شه‌هلا و نه‌سرین كه‌عبی دوو خۆشكی په‌ره‌ستاری خه‌ڵكی سه‌قز بوون كه له ساڵی ٥٨ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “به‌شداری له شه‌ڕ و ساڕێژكردنی برینی برینداران” ده‌ستبه‌سه‌ر و به فه‌رمانی خه‌ڵخاڵی ئێعدام كران. هه‌روه‌ها گوڵریز قوبادی و فه‌ریده زه‌كه‌ریایی دوو چالاكی سیاسی خه‌ڵكی سنه بوون كه ساڵی ٥٨ به یارمه‌تی خه‌ڵكی توركمه‌ن سه‌حراوه چوون و به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان به‌خت كرد.