ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی گوردانی شوان له‌ سنه‌

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌پێی هه‌‌واڵی گه‌یشتوو،ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌ مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له‌ یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان مه‌راسمێكیان له‌ ده‌ورووبه‌ی شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ برد.

مه‌راسمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سرووردی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستیپێكرد و به‌دوایدا یه‌یك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی هاوڕێیانی گوردانی شوان و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ڕاگیرا. پاشان یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ سه‌باره‌ت به‌ فیداكاری و ده‌ور و نه‌خشی هاوڕێیانی گوردانی شوان له‌ بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی و شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان، قسه‌ و باسی كرد. له‌ كۆتاییشدا ئاماده‌بووان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و ڕێگا پیرۆزه‌ نوێ كرده‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا تا ڕزگاری چینی كرێكار و گه‌یشتن به‌ كۆمه‌ڵگاییه‌كی پڕ له‌ ئازادی و به‌رابه‌ری درێژه‌ به‌ خه‌بات و تێكۆشان بده‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net