ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی، فه‌رهه‌نگی و ژینگه‌پارێزانی شاری بۆكان له مه‌راسمێكدا ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ی شاری سنه گرت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و مه‌راسمه به به‌شداری چالاكانی مه‌ده‌نی، فه‌رهه‌نگی و ژینگه‌یی له شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان، بانه، سه‌قز و بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی له مزگه‌وتی ڕه‌سووڵی شاری بۆكان به‌ڕێوه چووه. به‌شداربووان وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان ڕایانگه‌یاند: گیانبه‌ختكردووانی ژینگه گیانبه‌ختكردووی ته‌نها یه‌ك شار نین، به‌ڵكوو شه‌هیدانی هه‌موو كوردستانن و قه‌د له‌بیر ناكرێن. له‌و مه‌راسمه‌دا هه‌روه‌ها قسه و باس له سه‌ر قه‌یرانه‌كانی كه‌م ئاوی، ژینگه‌یی، وشكه‌ساڵی و ناكارامه‌یی حكوومه‌ت كراوه و ئاماده‌بووان داوایان له ده‌وڵه‌ت كرد پێبه‌ندی بڕگه‌كانی ٤٥،٤٦ و ٥٠ یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات بێت.