ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر ١٤٠٤ی هه‌تاوی، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوونی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سنه، سه‌ردانی گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان كرد.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون بنه‌ماڵه‌ی “عه‌زیز مورادی” ناسراو به “خاڵۆ عه‌زیز“، به دانانی گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆكه‌ی،یادی ئه‌و شازیزهیان به‌رز ڕاگرت. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌كانی “هومه‌ن عه‌بدوڵڵاهیان و ڕامین فاتحی” به وتنه‌وه‌ی سروود و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری شاری سنه، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كانیان نوێ كرده‌وه و هه‌روه‌ها سه‌ردانی گڵكۆی “چیاكۆ یوسفی نژاد” له گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ی كوردستان كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی سزادانی تاوانباران به‌رده‌وام ئه‌بن له خه‌بات و تێكۆشان دژ به زوڵم و سته‌م.