3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كوردستان له شاره‌كانی سنه، دیوانده‌ره، سه‌قز، بۆكان و چه‌ند شاری دیكه، سه‌ردانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان كرد و ڕێزیان له یادی ئه‌و ئازیزانه گرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌كان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و دانانی گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه قاره‌مانه‌كانی كوردستان، دژ به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی سزادانی تاوانباران و وه‌دیهاتنی ئاواتی ڕۆڵه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له خه‌بات و تێكۆشان.