3

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری تاران له چه‌ندین چالاكیدا، ناو و یادی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباریان به‌رز ڕاگرت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره به بڵاو كردنههوهی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو و هه‌روه‌ها نووسینی ناوه‌كانیان له سه‌ر دیواره‌كانی شاری تاران، سه‌ڵماندیان كه هیچكات یاد و ناویان له بیر ناچێته‌وه و هاوكات په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه سیسته‌می سه‌ركوتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كۆتایی به داخوازییه‌كانیان ناهێنێ و به‌رده‌وامی به چالاكییه‌كانیان ئه‌ده‌ن.