55
ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزب له سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزب له ناوچه‌ی “به‌رده ڕه‌شه”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یاد و فیداكارییه‌كانیان گرت. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه به دانانی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووان و گۆڵبارانكردنی مه‌زاره‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.