50
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاخه‌وانی پاژینی بانه له چالاكییه‌ك دا یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌پارێزیان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شاخەوانانی ئەنجومەنی پاژین ھاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی گیانلەدەستدانی شاخەوانانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی یادی کۆچکردووان،”شوعلە قادری”،”ئارشام عەزیزی”،”داوود باخیش”، “کاوە خوسرەوزادە”، ھەروەها پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ ھەموو ئەو کەسانەی لە ڕێگەی پاراستنی ژینگە گیانی ئازیزیان بەختکردووه، به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی كانی په‌ری دا هه‌ڵكشان.